فاروق فرساد

مِنَ الْمُؤْمِنینَ رِجالٌ صَدَقُوا ما عاهَدُوا اللّهَ عَلَیْهِ

فاروق فرساد

مِنَ الْمُؤْمِنینَ رِجالٌ صَدَقُوا ما عاهَدُوا اللّهَ عَلَیْهِ

هۆنراوه یه کی کاک فارۆق فه رساد

هۆنراوه یه کی کاک فارۆق فه رساد بۆ خۆشه ویسته که ی (( کاک ئه حمه دی موفتی زاده ))



 

شاره زای شاخان شاخه وانه که م // شاره وه ده ره که ت شنیاره بێ تۆ


یه گانه ی یه کبێژ یه کتا په ره ستی // کوڕی کو‌ڕانت خه مباره بێ تۆ


ڕاۆکه ری ڕاوگه ی گورگ و گورگه مێش // گورگ و گورگه مێش ڕاویاره بێ تۆ


یاقو گه ر چاوی لیلاویش داهات // یۆسۆ گیان دڵم زاماره بێ تۆ


کوردی کوڵۆڵی کۆره وه ری کیش // ڕۆژی ڕۆشنی شه وگاره بێ تۆ


واساری ئه مسال ئه ژنۆی شکاوه // ماماتگه دیسان وه ک پاره بێ تۆ


ڕامیاری ڕانی ڕاگه ی پڕ هه ڵه ت // ڕانی بێ هه واڵ چۆی داره بێ تۆ


دڵ دوکه ڵاوی هه ناسه و فرمێسک // ده س ئه ژنۆ چارم ناچاره بێ تۆ


وڵاتی جوانت کوردستانه که ت // کز و ژاکاوو نایاره بێ تۆ


سارای پڕساخه س پر سه وزه ڵانێ // لای دڵی سوتاو ساکاره بێ تۆ


توزی قه وره که ت کڵه ی چاوانم // دڵ وێڵی گلکوو مه زاره بێ تۆ


ای ئازای نه به ز ئازاده ی سه ربه رز // ئازائی و زانین نزاره بێ تۆ


نه وزادی نه زان ناکام ناته واو // ئاسوی بونه پیاو نادیاره بێ تۆ


کؤڵه ی دڵ هه تی چاو ناگرسیته و // ده رد ئه ریه کێ بێ هه زاره بێ تۆ


ای داد هه ی بێداد دوریت چه ن سه خته // گه نجی سه بوریم هه ژاره بێ تۆ


کوپه کی پاکبار ڕازی پڕ له ڕارز // مه زاری پاکبازی سخاره بێ تۆ


ئاخ له له ززه تی ئاخرین بزه ت // ژیان چه ن سه خته خه ساره بێ تۆ


هه ڵکه وتوی هێژا هه ی نعم الرجل // گولزار جه لای من پڕ ناره بێ تۆ


حه مه ژیانت ڕوڵه ی تاقانه ت // تو خوا چۆن بێژم نازاره بێ تۆ


مناڵ گه ل مه کته ب دیده و نادیده // دیده پڕ ئه سرین دڵ زاره بێ تۆ


هه ڵوی داو وێڵی هه رده وێڵی تورک // شه وی ته نیاییم چه ن تاره بێ تۆ


دڵ لانه وازه و کاری ناڵینه // هه ی هاوار، هاوار، هاواره بێ تۆ



واده زانم ئه مه یش بڵێم که ئه گه ر پیتی ئه وه ڵی هموی به یته کان لای یه که وه دانه ی

ڕه سته یه ک درووست ده بێت به م شێوه: (( شیری کوردوستان کاک ئه حمه د ))


نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد