خانه
عناوین مطالب
تماس با من
فاروق فرساد
مِنَ الْمُؤْمِنینَ رِجالٌ صَدَقُوا ما عاهَدُوا اللّهَ عَلَیْهِ
فاروق فرساد
مِنَ الْمُؤْمِنینَ رِجالٌ صَدَقُوا ما عاهَدُوا اللّهَ عَلَیْهِ
روزانهها
همه
خالو ریبوار
دستهها
رد شبهات
2
تفسیر قرآن
7
عقیده
6
جدیدترین یادداشتها
همه
نامه ی کاکه ئه حمه دی مفتی زاده بو کاکه فاروقی فه رساد.
وڵام بۆ کاک سه‌لاح موهته‌دی،محمد ژیان مفتی (مفتی زاده)
شیعریک له ماموستا کریکار سه باره ت به کاک احمد مفتی زاده
هۆنراوه یه کی کاک فارۆق فه رساد
خاطرات یک نفراز اعضای سازمان چریک های فدایی خلق درمورد کاکه احمد مفتی
ماجرای غـــــــدیر از نظرما مسلمانان اهل سنت
چگونه می‌توان وجدان کار را در افراد برانگیخت؟
ضوابط تشخیص مصلحت
آیا مردگان صدای ما را می‌شنوند؟
معنای آل و اهل و تفاوت معنایی آنها
نامه کاک فاروق فرساد به کاک احمد مفتی زاده
آیا امامت بالاتر از نبوت است؟
تفسیر آیه ی 67 سوره مائده ( آیه ی ابلاغ )
معنای توسل
تعدد زوجات پیامبر
بحثی درمورد قسم
توضیحی بر آیه تطهیر(آیه 33 سوره احزاب)
معنای اهل بیت
شفاعت
بحثی در مورد عصمت
مسئله ی ولایت(آیه ۵۵ سوره مائده)
استعانت
توضیحی مختصردرباره آیه چهلم سوره ی توبه
بایگانی
بهمن 1390
2
دی 1390
1
آذر 1390
2
آبان 1390
5
مهر 1390
13
آمار : 64759 بازدید
Powered by Blogsky
وڵام بۆ کاک سه‌لاح موهته‌دی،محمد ژیان مفتی (مفتی زاده)
وڵام بۆ کاک سه‌لاح موهته‌دی،محمد ژیان مفتی (مفتی زاده)،هیچ کات روژنامه ی لیفین بلاوی نه کردوه !!!
وڵام بۆ کاک سه‌لاح موهتهدیمحمد ژیان مفتی (مفتی زاده)کاک سه‌لاح کیه ؟بسم الله الرحمن الرحیم1- باس کردن‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی رابردوو، ئه‌گه‌ر بۆ وه به‌ر چاو خستنی ههڵهکانو روون کردنه‌وه‌ی رێگای داهاتوو بێ، کارێکی یه‌کجار باش‌و بهنرخو پێویسته؛ به‌و مه‌رجه‌ی دوور له لایهنگریو ته‌عه‌سوب بۆ لایه‌ک و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی دیکه‌دا بێت‌و واقیعی رووداوه‌کان به به‌ڵگه‌وه بخاته به‌ر چاوان.2- کاک سه‌لاح به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خاڵه که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێ کرا، پاکانه بۆ کرده‌وه‌کانی رابردووی کۆمه‌ڵه» ده‌کاو زۆر به زیره‌کیه‌وه به نێوحیمایهتو پشتیوانیی له مافی ره‌وای گه‌لی کورد‌و ئه‌و کۆڕ‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که بۆ ئه‌و مافه تێده‌کۆشن، ده‌یه‌وێ هه‌ر خۆی‌و هاوفیکرانی دڵسۆز‌و لایه‌نگری کورد و کوردستان له قه‌ڵه‌م دات‌و سه‌رجه‌می هێزو بیر‌و باوه‌ڕه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته به تاوانبار‌و نه‌زان دانێ، یان لانی که‌م ده‌ورو به‌رپرسایه‌تیان له به‌ر چاوی خه‌ڵکی سوک و لاواز کاته‌وه، ئه‌م کاره‌ش ته‌نیا پێوه‌ندی به ئه‌وڕۆکه‌وه نیه، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر له قسه‌و باسه‌کانی له‌مه‌وپێش‌و سیدی و وت‌و وێژو لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆی‌و هاوڕیانی ورد بینه‌وه، ئه‌م مه‌به‌سته‌مان باش بۆ روون ده‌بێته‌وه.لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌م مه‌به‌سته گرینگه بخه‌مه به‌رچاو، که بۆچوونی من به په‌یڕه‌وی له کاکه ئه‌حمه‌د و به نێو یه‌ک نه‌فه‌ر مه‌کته‌ب قورئانی، دژایه‌تی له گه‌ڵ هیچ بیر‌و باوه‌ڕو کۆڕ‌و کۆمه‌ڵێکدا نیه و هیچ کاتێکیش نه بوه؛ به‌ڵام کاتێک که تۆمهتو بوختیانو ناڕه‌وا و تێکه‌ڵ کردنی به ئه‌نقه‌ستی راست‌و درۆ له حاستی که‌سێک که ته‌واوی ژیانی به بهرهکهتو پڕ له کۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی خۆی، له رێگای سهربهرزیو رزگاری گهلو نیشتمانه‌که‌یدا فیدا کرد، ده‌بینم، به سپڵهییو ئه‌مه‌گ نه‌ناسی ده‌زانم که هیچ نهڵێمو به گوێره‌ی توانای خۆم به‌رگری له‌وه نه‌که‌م، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی که ئێستا گهنجنو لهوکاتو سه‌رده‌مه‌دا نه‌ژیاون، هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌کانی داهاتووی وڵات، سه‌ریان لێ بشێوێو دۆست‌و دژمنیان به پێچه‌وانه‌وه پێ بناسێنن‌و نه‌توانن له ژیانی خۆیاندا له به‌سه‌رهاته‌کانی رابردوو باش تێ بگه‌ن‌و وه‌ک چرایه‌ک بۆ داهاتوو که‌ڵکی لێ وه‌رگرن.3- به راستی بڕوا و بیر‌و بۆچوونی کاکه ئه‌حمه‌د دوور له رقهبهرایهتیو براکوژیهو ته‌واوی بیر‌و باوه‌ڕه‌کان له به‌ڕێو بردنی وڵات‌و نیشتماندا به خاوه‌ن ماف ده‌زانێ، ئه‌وه‌ش له بۆچوونی شوورایی حکوومه‌ته‌وه‌یه که به تهدبیرو لێزانی‌و چازانی قووڵی ئه‌و له قورئانی پیرۆز‌و به‌ڕه‌حمه‌تی خودای دههندهو دلۆڤان به‌ده‌س هاتووه، که له کاکه ئه‌حمه‌دا بووبوه باوه‌ڕێکی پته‌و و سه‌ره‌کی که هیچ تاقمێ له نه‌یارانی خه‌ڵک له ته‌واوی ته‌مه‌نی تێکۆشانی بۆ رزگاری گه‌له‌که‌ی نه‌یانتوانی لێ بگۆڕن. بۆ وێنه ده‌توانین چاوێ بخشێنین به سه‌ر رووداوه‌کانی په‌لاماری کۆمه‌ڵه‌و هێزه چه‌کداره‌کانی دیکه بۆ سه‌ر پادگانی سنه‌و به‌دیلگیرانی عه‌بدوڵای موهته‌دی (برای کاک سهلاحو سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه) و زۆرێک له ئه‌ندامانی هێزه چه‌کداره چهپیهکانو نه‌خشی کاکه ئه‌حمه‌د له چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشه‌یه‌و ئاماده کردنی بار‌و دۆخی گونجاو بۆ دامه‌زرانی شوورا له شاری سنه‌و پاشان راوێژه‌کانی بۆ هه‌ڵبژێراوه‌کانی ئه‌ندامی ئه‌و کۆڕه (که هه‌شت که‌س له یازده که‌سه‌که‌یان له موسوڵمانانی لایه‌نگری کاکه ئه‌حمه‌د و ئه‌و سیانهکهشیان له هێزه چه‌پیه‌کان بوون) واته هه‌شت نه‌فه‌ره موسڵمانه‌که‌یان که: ئێوه راوێژ‌و به‌رنامه‌تان تا ده‌کرێ نابێ به ئهکسهریهت بێ، چوونکه دیاره که زۆرینه به ئێوه‌یه‌و هیچ بیروڕاو بۆچوونێکی ئه‌قه‌لیه‌ت بڕیاری له سه‌ر نادرێت‌و له ئاکامدا ئه‌وان منفعل ده‌بن. به‌ڵکوو ده‌بێ تا ده‌توانن داکۆکی له سه‌ر تێکڕایی کردنی بڕیاره‌کان بکه‌ن. تێڕوانینێکی ئاسایی له ئاسه‌واره جۆراوجۆره‌کانی کاکه ئه‌حمه‌د وه‌کوو نووسراوه‌کانو شریتو سیدیهکانیو هه‌ر وه‌ها قسه‌و باس‌و لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ ئه‌و که‌سانه‌وه که له درێژایی ژیانی کاکه ئه‌حمه‌دا پێکه‌وه بوون، ئه‌م باسه روون ده‌کاته‌وه.4- تێ نه‌گه‌یشتن یان باشتر بڵه‌ین گوێ نه‌دان له ده‌نگی گیان گهشێنو نیشتمان په‌روه‌ری کاکه ئه‌حمه‌د هه‌م له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه‌و هه‌م له لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانه‌وه به تایبه‌ت کۆمه‌ڵه، ئاکامی بوو به‌وه‌ی که هه‌م خۆیان زه‌ره‌رو زیانیان لێ که‌وتو هه‌م گه‌لی کوردیش ئه‌و ههلو ده‌رفه‌ته‌ی له ده‌س ده‌رچوو که به زۆربه‌ی ئاواته‌کانی بگا. بۆ وێنه، ئه‌و کاته‌ی که مامۆستایان‌و رێبه‌رانی کوردستان له ماڵی مه‌رحوومی مه‌لا عه‌بدوڵڵای موحه‌مه‌دی له شاری سه‌قز کۆ بوونه‌وه‌و خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخی رامیاری کوردستان بوون‌و له ئاکامدا به دڵسۆزی‌و تێکۆشانی یه‌کجار زۆری کاکه ئه‌حمه‌د بڕیارنامهیێکیان له سێ خاڵی سه‌ره‌کیدا ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به داواکردنی سێ مافی ره‌وای گه‌لانی ئێران‌و به تایبه‌ت گه‌لی چه‌وساوه‌ی کورد، له حکوومه‌تی تازه سه‌رکه‌وتووی شۆڕشی ئێران، که بریتی بوون له‌مانه: له‌ناو چوونی سێ سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی‌و ئایینی‌و چینایه‌تی، که هه‌م کاکه ئهحمهدو هه‌م مامۆستایان، وه‌کوو شێخ عیزهدینو خوالێ خۆشبو مه‌لا عه‌بدوڵڵای موحهمهدیو ... ئه‌و بڕیارنامهیانه ئیمزا کرد. به‌ڵام له ناکاو هه‌واڵیان دا که له شاری سنه شه‌ڕ داگرساوه (زۆرێک له خه‌ڵکی ساده‌و خۆشدڵو بێچاره به دنه‌دانی دیار‌و نادیاری هاوڕیانی کاک سهلاحو بۆ به ده‌س هێنانی چه‌ک، هێرشیان بردبوه سه‌ر پادگانی سنه، که له ئاخریشه‌وه زۆر که‌س له‌و خه‌ڵکه له ناو چوون، بێ ئه‌وه‌ی مه‌علووم بێ له سه‌ر کام مافی ره‌واوو له لایه‌ن چ که‌سانێکه‌وه، کوژراون‌و بێژگه له خهسارهتو زه‌ره‌ر نه‌بێ هیچ سوودێک بۆ خه‌ڵکی وه ده‌س نه‌هات.) له به‌ندی پێشودا کورته ئاماژه‌یک به ئه‌م باسه کرا، شیاوی باسه که ئه‌م رووداوه‌م بۆ نموونه گێڕایه‌وه، ده‌نا چه‌ن جاری دیکه‌ش زهحمهتو تێکۆشانی له راده به‌ده‌ری کاکه ئهحمهدو دڵسۆزانی که‌ی گه‌لی کورد به داخه‌وه هه‌ر له‌به‌ر خۆویستیو ته‌حه‌مول نه‌کردنی جهماعهتو بیروڕاکانیتر له لایه‌ن کاک سهلاحو هاوڕیانیهوه، هه‌رکاتێ به جۆرێک هه‌ڵوه‌شایه‌وه.5- کاک سه‌لاح له به‌شی ئه‌وه‌ڵی قسه‌کانیدا (ژماره‌ی 80ی ئه‌م گوڤاره) له زۆربه‌ی باسه‌کانیدا وا نیشان ده‌دا که که‌وتۆته بیری زه‌مانی لاویه‌تی خۆی‌و کاکهئهحمهدو بۆ کاکه ئهحمهدو ئه‌و کاته دڵی به‌تاسه‌یه - هه‌رچه‌ن له ناو ئه‌و قسانه‌شدا ده‌یه‌وێ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و باسانه‌ی ده‌خوێننه‌وه، وا بسه‌لمێنێ که گهورهییو دڵفراوانیو پارێزگاری‌و نیشتمان په‌روه‌ری کاکه ئه‌حمه‌د، به‌هۆی هاتو چووی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوه- به‌ڵام له به‌شی دوهه‌می قسه‌کانیدا (ژماره‌ی 81ی گۆڤاره که) وا باس ده‌کا که له پرسه‌ی خوا لێ خۆش‌بوو کاک سواره‌ی ئێلخانیزاده‌دا کاکه ئه‌حمه‌د وتارێکی زۆر توند‌و تیژ دژی حکوومه‌تی شا به‌یان ده‌کا (به وته‌ی کاک سه‌لاح ساڵی 78ی زایینی، ئه‌مما له واقیعدا به‌فرانباری ساڵی54ی کۆچیههتاوی رێکه‌وت له گه‌ل ئاخری75و ئه‌وه‌ڵی76ی زایینی بوه) به‌ڵام له‌سه‌ر مافی کورد‌و کوردایهتیو دیموکراسی زۆر که‌م باس ده‌کاو زۆربه‌ی باسه‌که‌ی سه‌باره‌ت به ئیسلام‌و پیاده کردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بوه، پاش سه‌ره‌خۆشیه که‌ش کاک سه‌لاح به ناو خاوه‌نی سه‌ره‌خۆشی له لایه‌ن سازمانی ئه‌منیه‌ته‌وه ده‌گیرێ، به‌ڵام کاکه ئه‌حمه‌د ده‌ڕواته‌وه بۆ سنه‌و له‌وێ سازمانی ئه‌منیه‌ت (ساواک) له جێ ئه‌وه بیگرێ، بانگی ده‌کا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و له‌و کۆبوونه‌وه‌دا کاکه ئه‌حمه‌د راپۆرتی کاک سهلاحو خوا لێخۆش‌بوو کاک فۆئادی مسته‌فا سوڵتانی‌و چه‌ن که‌سیکه له سه‌رانی هێزه چه‌پیه‌کان به ساواک ده‌داو ده‌ڵێ که من دژی چهپیهکانو هه‌روه‌ها ناسیونالیست‌و ملیهکانم!!! جا کاک سه‌لاح ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ که ئه‌و روداوانه‌و زۆر شتیکه له کتێبێک‌دا که له لایه‌ن حکوومه‌تی ئێستای ئێرانه‌وه بڵاو کراوه ته‌وه هاتوه. به‌ڵام نه ئه‌و حکوومه‌ته‌و نه کاک سه‌لاح ئه‌وه‌یان له بیر نه‌بوه که له‌و نامه دروست کراوه‌دا که وا نیشان ده‌دا له لایه‌ن ساواکی ئوستانی کوردستانه‌وه بۆ مودیریه‌تی کوللی ئیداره‌ی سێهه‌می ساواکی تاران نووسراوه، له سه‌ره‌وه‌ی نامه که تاریخی 24/7و له خواره‌ویدا تاریخی 23/7 نوسراوه، له خواره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ئه‌وه‌ڵی ئه‌و نامه‌یه‌شدا، خودی ئه‌وانه‌ی که کتێبه‌که‌یان چاپ کردوه، ئاماژه‌یان کردوه که ئه‌م به‌ڵگه‌یه، راپۆرتی کۆبوونه‌وه‌یه‌که، له تاریخی 24/7دا بوه. یانێ ئه‌وه که کۆ بوونه‌وه که له رۆژێکدا بوه، به‌ڵام له رۆژێک پێش ئه‌وه‌دا، راپۆرتی ئه‌نجام بوون‌و ته‌واو بوونی ئه‌و کۆ بوونه‌وه دراوه!!! هه‌ر به‌وه‌دا روون ده‌بێته‌وه که باقی به‌ڵگه‌کانیشی چه‌نده بهڕاستو به‌نرخن! (له ساڵی 82ی زایینی‌دا که تاقمێکی زۆر له پهیڕهوانو هاوفیکرانی کاکه ئه‌حمه‌د گیران‌و خرانه زیندان، من‌و زۆر کهسیکهش له هاورێان له شاری کرماشان گیراین. دوای چه‌ندین رۆژ لێپرسینه‌وه‌و باس‌و خواس کردن رۆژیکیان له نێو قسه‌کانیاندا ئاماژه‌یان به‌و کتێبه کرد‌و منیش گوتم ئه‌گه‌ر لێره هه‌یه، بیهێنن؛ پاش ئه‌وه هێنایان، هه‌ر ئه‌و نامه دروست کراوه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کرد، پێم نیشان دان‌و گوتم باقی به‌ڵگه‌کانی ئه‌م کتێبه‌ش هه‌ر وه‌ک ئه‌و به‌ڵگه‌یه، دروست کراو و جهعلیین. دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئیتر هیچ قسه‌و باس‌و ئاماژه‌یه‌کیان له داهاتوودا به‌و کتێبه نه‌کرد!) به‌ڵام به داخه‌وه به‌ڵگه‌ی هاوکاریو هاوفیکری بڕێ که‌س له گه‌ڵ ساواکدا ـ که خۆیان له هه‌موکه‌س زۆرتربه تێکۆشه‌ری مافی کورد‌و دڵسۆزی کوردستان له قه‌ڵه‌م دهدهنـ ئه‌وه‌نده روونه که نه‌یانتوانیوه ره‌دی که‌نه‌وه.6- به پێچه‌وانه‌ی وته‌ی کاک سه‌لاح، که ئه‌ڵێ کاکه ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت جێژنی کرد‌و خه‌ڵک به‌شداریان نه‌کردو ئه‌وه‌ش بوه هۆی به جێ هێشتنی شاری سنه، هه‌مووی به ته‌واوی بێئهساسه؛ کاکه ئه‌حمه‌د هه‌موو کاتێ جێژنی به پێ یاسای شه‌ریعه‌ت ده‌کردو رۆژووشی وا ده‌گرت. به‌جێ هێشتنی شاری سنه‌و کۆچ کردنی کاکه ئهحمهدو تاقمێ له هاو فیکرانی بۆ کرماشان، بۆ به‌رگری له تێک هه‌ڵچوونی چه‌کدارانه‌و برا کوژیی بوو، نه به وته‌ی کاک سه‌لاح بو خۆ پاراستن. (ئه‌ساسه‌ن له باوه‌ڕی کاکه ئه‌حمه‌د دا، ته‌نیا ره‌زایه‌تی خودا‌و سه‌عاده‌تی خه‌ڵک مه‌به‌سته، نه‌ک رۆیشتن به شوێنی ئافهرینو باره‌قه‌ڵای خه‌ڵک یا حکوومه‌تدا.) حکوومه‌تیش که هه‌ر وه ک هێزه چه‌کداره‌کان باوه‌ڕی به‌و بۆچوونه نه‌بوو، هێزێکی پێشمه‌رگه‌ی کوردی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی دروست کرد نێوی نایه «پێشمه‌رگانی موسوڵمان»و گه‌رچی له موخاله‌فه‌تی کاکه ئه‌حمه‌دیش له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره‌دا باش ئاگادار بووـ چوونکه لای روون بوو که هه‌ر له‌به‌ر موخاله‌فه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و براکوژیه له سنه کۆچی کردوه ـ به‌ڵام چوونکه ده‌یزانی زۆرێک له خه‌ڵکی موسوڵمانی کورد وێرای ئه‌و هه‌موه درۆ‌و ده‌له‌سه‌ی حکوومهتو هێزه چه‌پیه‌کان سه‌باره‌ت به کاکه ئه‌حمه‌د، هێشتا هه‌ر ئه‌ویان خۆش ده‌وێ، عه‌کسی گه‌وره‌ی کاکه ئه‌حمه‌دی پێیان ده‌دا که وه‌ک ئاڵا هه‌ڵی هێننو به‌و خه‌ڵکه بسه‌لمێنن که پێشمه‌رگانی «موسوڵمان» له لایه‌ن کاکه ئه‌حمه‌ده وه دروست کراوه‌و کاکه ئه‌حمه‌دیش له‌گه‌ڵ حکوومه‌ته. له‌م کاته‌دا کاکه ئه‌حمه‌د بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک، له چه‌ند به‌یانیه‌و نامه‌و شریتدا بۆ مهردمو بڕێ له کار به ده‌ستانی حکوومه‌تی ئێران وه‌ک آیت الله منتظری، زۆر به توندی موخالیفهی ئه‌و درۆیه‌ی کرد‌و روونی کرده‌وه که ئه‌و کاره برا کوژییهو هیچ پێوه‌ندیێکی به ئه‌وه‌وه نیه.7- دیسان به پێچه‌وانه‌ی وته‌کانی کاک سه‌لاح، کاکه ئه‌حمه‌د نه ته‌نیا ئیسلام به دژی ناسیونالیزم نازانی، به‌ڵکوو هێنده خۆشه‌ویستی گهلو وڵاتی له لا به‌نرخه، بۆ که‌سێ که ئه‌و مهحهبهتهی له دڵدا نه‌بێ، بڕوای به ئیماندار بوونی به راستی ئه‌و نیه. هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه کاتێ که له سنه کۆچی کرد، بۆ کرماشان چوو که شارێکی کورده‌و له سنه‌وه نزیکه، نه بۆ شارێکی غه‌یره کورد.8- کاکه ئه‌حمه‌د له ماوه‌ی ده ساڵی زیندانیدا که کاک سه‌لاحیش دانی پێدا ناوه ـ ئه‌گه‌رچی ئه‌ڵێ نازانم بۆ ئه‌و هه‌موه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه دراوه‌و له‌به‌ینیان بردوه ـ هه‌ر له‌سه‌ر تێکۆشان بۆ مافه‌کانی گه‌لی کورد‌و خۆشبه‌ختی خه‌ڵک، به‌دیل گیراو ده ساڵیش له به‌ند کرا. ئه‌گه‌ر چاو له نامیلکه‌و په‌خشان‌و شریته‌کانی کاکه ئهحمهدو چۆنیه‌تی ژیانی بکه‌ین، باش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ر ئه‌که‌وێ؛ هه‌ر به‌و بۆنه‌وه شاگرده‌کانی ئه‌و له مه‌کته‌بی قورئان، ئێستا که‌ش ئه‌و هه‌موو سهختیو ئازاره ده‌بینن، به‌ڵام هه‌ر بۆ مافی گه‌له‌که‌یان تێدهکۆشنو به‌شێکی زۆر له کار‌و باریان لایهنگریو پاراستنی مافه‌کانی گه‌لی کورده‌و زۆریان به بۆنه‌ی له‌به‌ر کردنی جل‌و به‌رگی کوردی‌و زیندوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رهه‌نگه، کاریان له ده‌س داوه‌و له ئیداره ده‌ر کراون. به‌ڵام بریا کاک سه‌لاحی خزمی کاکه ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌نده ئینسافی هه‌بایه وه‌ک خوا لێ خۆش‌بوو دوکتور قاسملوو له باره‌ی کاکه ئه‌حمه‌ده‌وه قسه‌ی کردبا که ده‌ڵێ: «جارێک له تاران‌و جارێکیش له سنه دیدارم ده گه‌ڵی بوه، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم، گه‌لی کورد پیاوی ئاوا زانا‌و دڵسۆزی که‌متر به خۆیه‌وه دیوه؛ ئه‌و له رێگایه که وه خزمه‌ت به گه‌لی کورد ده‌کا، ئێمه‌ش له رێگایه‌کی دیکه‌وه.» ئه‌مما له قسه‌کانی کاک سه‌لاح به باشی ده‌ر ئه‌که‌وێ به‌داخه‌وه ئێستاش له فیکری کۆن‌و خۆ ویستانه‌ی توتالیتاریسم دوور نه‌که‌وتۆته‌وه‌و له مه‌نتیقی «پروکوست» وازی نه‌هێناوه! (ئه‌فسانه‌یه‌کی یۆنانی ده‌ڵێ: «له جه‌زیره‌ی «ئیتیک»ی یوناندا کابرایه‌کی جه‌رده بوه به نێوی «پروکوست» ته‌ختێکی ئاسنی هه‌بوه دوای رووت کردنه‌وه‌ی هه‌ر رێبوارێک ئه‌وی له سه‌ر ته‌خته‌که راده‌کێشا، ئه‌گه‌ر به ئه‌ندازه‌ی ته‌خته‌که بایه ده‌ستی له سه‌رهه‌ڵ ده‌گرت، ده‌نا یا قاچ‌و قولی ئه‌په‌ڕاند یا ئه‌وه‌نده له به‌ر یه‌کی ئهکێشاوه هه‌تا به ئه‌ندازه‌ی ته‌خته‌که‌ی لێ ده‌کرد.») پێویسته بزانین کاکه ئه‌حمه‌د وه‌ک رابه‌رێکی ئایینی، فیکری غه‌یره دینی به تێکڕایی پێ دروست نه‌بوو، به‌ڵام هه‌موو غه‌یره موسوڵمانێکی جوانمێرو داوێن پاک‌و دڵسۆز‌و خزمه‌تکاری خه‌ڵکی به لاوه به‌رزو به‌ڕێز بوو. ئه‌و به توندی قسه‌ی به مه‌لای دینفرۆشو شێخی مفتهخۆرو چه‌و سێنه‌ر ئه‌وت، به‌ڵام له مامۆستایانی خزمه‌تکارو به ئه‌مه‌گی ئایینی زۆری ڕێز ده‌گرت؛ هه‌ر وه‌ها ئه‌و دژ به کومونیسته خائینه‌کان به تایبه‌ت جاسووسه‌کان راده‌وه‌ستا، به‌ڵام به‌ڕێزو حورمهتو دۆعای خێر باسی «لومومبا»ی کومونیستو «گاندی» هیندووی ده‌کرد و هه موو له بیرمانه له سه‌ره خۆشی کاکه ئه‌حمه‌ددا دوو جار یادی به‌خێر له «ارنستو چ‌گوارا» کرا.9- کاک سه‌لاح ده‌ڵێ: «ئه‌حمه‌دی موفتیزاده گه‌وهه‌رێکی به‌نرخ بوو له ده‌ستمان ده‌رچوو، به‌ڵام ئه‌و کاته نا که گیانی سپارد، به‌ڵکوو ئه‌و کاته که بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌ره‌و سیاسی چوو.» به‌ڵام له واقیعدا کاکه ئه‌حمه‌د سه‌رانسه‌ری ژیانی، سهربهرزیو رزگاری گه‌لی کورد‌و پاشان گه‌لانی ته‌واوی عاله‌می له لا له هه‌موو شتێک بایهخدارترو به‌نرختر بوو، وه هیچ کاتێ تێکه‌ڵی فڕو فێڵی سیاسی‌و مه‌عامه‌له‌ی سیاسی ـ که له لای سیاسه‌تمه‌دارانی عاله‌مدا زۆر باوه‌و ژێر پێ نانێ ئه‌خلاق بۆ وه ده‌س هێنانی مه‌نافیع له لایان گرینگ‌ترین ئه‌سڵی به‌دیهی سیاسهتهـ نه‌بوو؛ هه‌ر کاتێکیش وای هه‌ست کردبێ ته‌نیا له‌به‌ر سهعادهتو خۆشبه‌ختی خه‌ڵک، ناچاره نه‌ختێ له سیاسه‌ت نزیک بێته‌وه، هیچوه‌خت راستی‌و سه‌داقه‌ت‌و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی فیدای مه‌نافیعی شهخسیو مه‌سڵه‌حه‌تی سیاسی نه‌کردوه. هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ش بوه که هه‌م له کاتی حکوومه‌تی پێشووداو هه‌م له زه‌مانی ئه‌م حکوومه‌ته‌دا، نه‌یانتوانیوه نه به ته‌ماعی ماڵی دنیا‌و نێوبانگو ده‌سه‌ڵات، نه به ترساندنی له ده‌س دانی ئه‌وانه‌و ته‌نانه‌ت گیانی، وه نه حه‌تتا به فڕو فێڵ‌و سه‌ر لێ شێواندن به بیانووی مه‌سڵه‌حه‌تی گه‌ل یا ئیسلامه‌وه، سه‌ری ته‌سلیمی پێ دانه‌وێنن. کاک سه‌لاح هه‌ر وه‌ها که له چه‌ند دێڕی پێشدا ئاماژه‌مان پێ کرد، خۆی به خزمه‌تکاری مافی کورد‌و کوردستان داده‌نێ‌و ده‌ڵێ کاکه ئه‌حمه‌د بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی به‌ره‌و سیاسی چوو! سه‌یر ئه‌وه‌یه ئه‌شکه‌نجه دان‌و کوشتنی ده‌یان که‌س له موسوڵمانانی کوردی لایه‌نگری کاکه ئه‌حمه‌د که به ده‌ستی هاوفیکرانو هاوکارانی خۆی‌و کاک عه‌بدوڵای برای رویداوه، ئه‌وه‌نده ئاشکراو دڵ ته‌زێنه که ناتوانێ ئینکاری بکا، به‌ڵام ده‌ڵێ کاری کۆمه‌ڵه نه‌بوه‌و ده‌یسه‌پێنێ به‌سه‌ر چریکه‌کانی فیداییدا! له‌حاڵێکدا که یه‌ک نه‌فه‌ر ناتوانێ به سه‌نه‌دو به‌ڵگه‌ی راستییه‌وه ئیسباتی بکا که تاقه نه‌فه‌رێ به ده‌س لایه‌نگرانی کاکه ئه‌حمه‌د کوژراوه یا حه‌تتا ئازاری دیوه! خوێنه‌رانی به‌ڕێز! خۆتان ئینساف بده‌ن که چ که‌سێ پشتیوانی راسته‌قینه‌ی کورد‌و کوردایه‌تی و چ که‌سێ لایه‌نگری مه‌سڵه‌حه‌تی سیاسی‌و دژی کورد‌و کوردایه‌تی بوه! لێره‌دا ناچارم وته‌یه‌کی کاکه ئه‌حمه‌د له‌م باره‌یه‌دا بگێڕمه‌وه، تێفکریینو قه‌زاوه‌ت به خۆتان. دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له زیندان له نێو قسه‌کانیدا فه‌رمووی: «به خوای موته‌عال قه‌سه‌م به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی عه‌زیزانی منیان بێ‌تاوانێک شکه‌نجه کوژ کرد‌و هه‌ر وه‌ها به‌رانبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی له زیندان به بێ هیچ تاوانێ شکه‌نجه‌یان کردم، له دڵما غه‌یری دڵسۆزی‌و ئاواتی خێر‌و به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌موویان، هیچ کینه‌یه‌ک نیه.» ورد بوونه‌وه له ئاسهوارهکانیشیدا به جوانی ئه‌م مه‌به‌سته ده‌خاته به‌ر چاو. که‌سانێ که بیانه‌وێ له بیرورای کاکه ئه‌حمه‌د سه‌باره ت به چالاکی سیاسی له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌و هه‌ر وه‌ها له سه‌رجه‌می ئه‌فکارو بیر‌و بۆ چوونی کاکه ئه‌حمه‌د ئاگادار بن، ده‌بێ زۆر به وردی ئاسه‌واره‌کانی موتاله‌عه بکهنو گوێ بدهنێو بیبینن. ئێره جێگای درێژه پێدان‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی نیه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ وێنه ئه‌م چه‌ن پارچه شیعره بخوێننه‌وه، ئه‌زانن به‌ڕاستی هه‌ستی کوردایهتیو بۆ کوردستان سوتان ئه‌بێ چۆن بێ: «مافی نیشتمان» «کوردستانی جوانم» «چه‌پکێ صهڵوات» «لافاوی داخ» و ... .10- خاڵم کاک سه‌لاح ده‌ڵێ کاکه ئه‌حمه‌د پێ وا بوه، ڕێ ده‌ده‌ن خومه‌ینی رابه‌ری شیعه بێت‌و ئه‌و رابه‌ری سوننه بێ له ئێران‌دا، هه‌ر ئه‌وه‌ش به کوشتنیدا. لێره‌دا ئه‌بێ ئه‌مه بڵێم که کاک سه‌لاح به نێوی خزمی نزیکی کاکه ئه‌حمه‌د، ئه‌گه‌رهه‌ر وه‌ها خۆشی ئیدیعا ده‌کا زۆر پێکه‌وه نزیک بوون‌و باش ئه‌و ده‌ناسێ، چۆنه ئه‌وه‌نده‌ی نه‌زانیوه که کاکه ئه‌حمه‌د گه‌رچی له واقیعدا رابه‌ری خۆشه‌ویستی ئه‌و خه‌ڵکه بوه، به‌ڵام له ته‌واوی ژیانیدا رابهریو مهقامو عینوانی هیچ کاتێ له لا مه‌تره‌ح نه‌بوه‌و هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ش بوه که چ له کاتی حکوومه‌تی شاههنشاهیدا و چ له کاتی ئه‌م حکوومه‌ته‌دا، له‌به‌ر ره‌زایه‌تی خوا‌و خۆشبه‌ختی خه‌ڵک، هه‌ر مهقامو مهنسهبێ که پێ پێشنیار کراوه گوێ نه‌داوه‌تێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌هلی مهقامو مهوقهعیهت با، له کاتی هه‌ر دوو حکوومه‌تدا به باشی بۆی ئاماده بوو. هه‌روه‌ها له خاڵه‌کانی پێشوودا ئاماژه‌ی پێ کرا، کاکه ئه‌حمه‌د بۆ ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌ی به مافی بهرحهقو خواپهسندی خۆی بگا، ده‌یه‌ویست ته‌واوی کۆمهڵو گروپه کورده‌کان قسه‌و داخوازه‌کانیان به تێکڕاییو یه‌ک ده‌نگ به حکوومه‌تی پاش ئینقیلاب راگهیهننو دوای ساڵه‌ها کورد به مافی ره‌وای بگا؛ هه‌ر به‌و ئاره‌زوه داخوازه‌کانی خه‌ڵکی له سێ خاڵدا کۆ کردبوه‌وه. یه‌که‌م: لابردنی زوڵمی نه‌ته‌وایه تیی (هه‌موو گه‌لانی ئێران له مافی سه‌ربه‌خۆیی، شتێک وه‌ک نیزامی فیدرالیی به‌هره‌مه‌ند بن.) دوهه‌م: لابردنی زوڵمی چینایه‌تی (دانانی نیزامێکی ئابوری که فه‌قیرو ده‌وڵه‌مه‌ندی تێدا نه‌مێنێ) سێهه‌م: لابردنی زوڵمی مه‌زهه‌بی (ئه‌و هه‌موه زوڵم‌و تهبعیزانه که له زه‌مانی سهفهویانهوه تا ئێستا به‌رانبه‌ر به ئه‌هلی سوننه ئه‌نجام دراوه، نهمێنیو شیعه‌و سوننی هه‌ر به یه‌ک میزان له مافی خۆیان به‌شدار بن.)ئه‌وه‌ش شایانی باسه که به بیر‌و باوه‌ڕو بۆچوونی کاکه ئه‌حمه‌د، له‌م کاته‌ی مێژووی مروڤ دا، بزوتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه، رێگایه‌کی ره‌وا بۆ به‌ده‌س هێنانی مافی گه‌ل نیه. ئه‌وه‌ش به‌و بۆنه‌وه‌یه که، هێزیکی چه‌کدار بیهوێو نه‌یه‌وێ، قه‌ت ناتوانێ سه‌ر به‌خۆ بێ، چوونکه بۆ به ده‌س هێنانی چهکو جل‌و بهرگو ته‌نانه‌ت نان‌و پێخۆری، ده‌بێ چاو له ده‌ستی حکوومه‌تێک بێ که دژی ئه‌و حکوومه‌ته‌یه ئه‌م شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ده‌کا، وه هه‌ر ئه‌مه له ئاکامدا ده‌بێته هۆی دوور که‌وتنه‌وه له خهڵکو بێخه‌به‌ری له‌وان‌و داخواز‌و پێداویستهکانیانو ته‌نانه‌ت خه‌یانه‌ت به گهلو نیشتمانی‌و ده‌یکا به «داره ده‌ستی» ئه‌و حکوومه‌ته. هه‌ر ئه‌م بۆچوونه به نرخهشه که له لایه‌ن کاک سهلاحو هاوفیکرانیهوه، به به‌جێ هێشتنی بزوتنه‌وه‌ی کوردایهتیو به‌ره‌و سیاسی چوون نێوی لێ ده‌برێ!!له کۆتاییدا عه‌رزی هه‌موو خوێنه‌رانی به‌ڕێزو هێژا ده‌که‌م که: ئێمه پێمان خۆشه هه‌ر که‌سێک به راستی‌و به ئینسافه وه نه‌قدی کاکه ئه‌حمه‌د بکا و هه‌موو جۆره هه‌ڵه‌و خهتایێکی ئێمه‌ش که شاگردانی بچووکی ئه‌و پیاوه گه‌وره‌ین بخاته به‌ر چاو. یاخوا ئێمهشو هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ناوی کاکه ئه‌حمه‌د ئهبیسنو ده‌نگی گیانگهشێنی به گوێیان ده‌گات، بتوانین بۆ به ده‌س هێنانی خۆشبهختیو سه‌عاده‌تی خۆمان‌و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌مان، که‌سانێکی راست‌و دروست‌و به عه‌هدو په‌یمان بین تا به کرده‌وه، ئامانجه به‌رزه‌کانی ئه‌و رابه‌ره که‌م وێنه‌یه به‌دی بێنین.
فاروق فرساد
جمعه 7 بهمنماه سال 1390 ساعت 04:29 ق.ظ
1
لایک
نظرات
0
+ ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت
Gravatar.com
ثبت نام کنید. (
راهنما
)
نام
ای‌میل
آدرس وب‌سایت
مشخصات مرا به خاطر بسپار
ای‌میل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد
ارسال نظر